"تا ئێستا گەریلا نەچووتە بەرەی شەڕی خانەقین‌و جەلەولا"

‌گەریلاكانی پەكەكە‌
لەچەند رۆژی رابردوودا دەنگ‌و باسی ئەوە بڵاوبووەوە كە گەریلاكانی پەكەكە‌و پەژاك لەقەندیلەوە بەسلێمانیدا تێپەڕیوون‌و بەرەو خانەقین رۆیشتون، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەك تا ئێستا هیچ گەریلایەك نەچۆتە ناوچەی گەرمیان.

لەمبارەیەوە شێركۆ میروەیسی ئەندامی سەركردایەتی‌و بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی، تایبەت  بە سپی میدیای راگەیاند كە تا ئێستا هیچ گەریلایەكی هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە)‌و یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات (YRK) نەگەیشتونەتە ناوچەی خانەقین‌و جەلەولا.

ئەو وتی: لەقۆڵی خانەقینەوە تا دوزخورماتو، لەبەرەكانی شەڕ هیچ گەریلایەكی پەكەكەی لێ نیە، بەڵام بە پێی زانیارییەكانی ئێمە لە ناوچەكانی كەركوك هێزی گەریلا لەوێ شان بەشانی پێشمەرگە لەسەنگەرەكاندا شەڕ دەكات.



PM:04:59:14/08/2014