درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی گەنجێکی تەمەن (٣٢) ساڵ لە قەزای سەیدسادق دۆزرایەوە، دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیک پارکی گشتی سەیدسادق تەرمی گەنجێک دۆزرایهوه، پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنورەکەوە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت کرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە تەمەنی (٣٢) ساڵە و ئاسەواری گولـلـهی لەسەر جەستەی هەبووە، لە ئێستاشدا له نهخۆشخانهی پزیشكی دادی سلێمانییه، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرانەکراوە.