سوپای پاسداران سەبارەت بە هێرشەكانیان راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە


سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، موشەكبارانكردنی سێ ناوچەی دیكەی لەهەرێمی كوردستانیان كردوە.

ئاژانسی تەسنیمی سەر بە پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، ئەمرۆ هێزی زەمینی سوپای پاسداران بە تۆپ و موشەك بۆردومانی پێگەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كردووە لە ناوچەكانی (سیدەكان و بەرزاییەكانی هەڵگورد و بیربیزین).  

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "سوپای پاسداران لە 24ی ئەیلوولەوە دەستی بەو هێرشانە كردووە وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە جموجۆڵی ئەو گروپانە و هەوڵی ئەوان بۆ نانەوەی "نائارامی و ئاژاوە" لە وڵاتدا كە تا ئێستاش بەردەوامە".  



PM:07:13:04/10/2022