نەوید زەردی پەیامێكی جیاوازی بڵاوكردەوە


هونەرمەند نەوید زەردی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی "كات و مێژوو هەموو شتێك دەردەخەن … هەموو شتێك بۆ كاتی خۆی. كە ئامانجی گەورەت هەبوو دەبێ پشوو درێژ بیت . دەبێ بەرگەی زۆر شت بگری . كە رێگات درێژ بوو دەبێ خۆڕاگر بی … هیچ سەركەوتنێك بە ئاسانی دەست ناكەوێ".

نەوید وتویەتی "دەبێ بزانی كە لەم ڕێگایەدا بێڕێزی كەسانی ناحەز و تۆمەتی ناڕەوا، بەرد هاویشتنە سەر رێگات، پەلاماردانی دەسكەوتەكانت و ناشیرین كردنیان بۆ بچووك پیشاندانیان، زەرەری مادی و مەعنەوی و جەستەیی، هەر دەبێت و دەبێ چاوەڕێی همووی بكەیت . گەیشتن بە خەون و ئارەزووەكانت زەحمەتی خۆی هەیە و ئاسان نیە. لە ژیانتدا ڕوونكردنەوە بۆ بابەتێك مەدە كە خۆت لێی دڵنیای و دەزانی بە دروستی  ئەنجامت داوە، لەسەر بابەتێك بدوێ  یان بیری لێ بكەوە كە بۆت گرنگە".
 
هەروەها دەڵێت "كاتی بە نرخی خۆت كە بۆ مێژوو دروستكردن و بابەتی گرنگ داتناوە لە پێناو شتی بچووك و مرۆڤی ئاست نزم و پێنەگەیشتوو بە فیرۆ  مەدە".



PM:09:44:04/10/2022