ئۆپێک پلاس بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی بەڕادەیەکی زۆر کەمدەکاتەوە


 "ئۆپێک پڵەس” بڕیاریدا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کەم بکاتەوەو لە مانگی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.
  
 ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە ئیمارات پشتیوانی لە کەمکردنەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات کە لەلایەن سعودیە و ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئۆپێک پڵەس پێشنیارکرابوو، ئەمەش گورزێک لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی ڕێککەوتنەکە.   

هەروەها هاتووە ئیمارات یەکێکە لەو ئەندامانەی کە زۆرترین هەژموونی هەیە لە ئۆپیک پڵەسدا لەدوای سعودیە و ڕوسیا.

کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەم شێوە بەرچاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا، لەکاتێکدا ئەمەریکاو رۆژئاوا ئەمەی ناوێت فشار دەکات کە نرخەکەی دابەزێت لەم قەیرانەی کە لە شەڕی رووسیاوە دروستبووە بۆ رۆژئاوا.

پێشبینیش دەکرێت نرخی نەوت کە ئێستا لە ٩٠ دۆلاردایە بەشێوەیەکی خەیاڵ بەرزبێتەوە بۆ سەرو ١٢٠ دۆلار وەک چاودێران پێشبینی دەکەن..    



PM:05:29:05/10/2022