لە سنوری یۆنان بەلەمێكی كۆچبەران ژێر ئاو كەوت


بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێكی كۆچبەران بە 40 سەرنشینەوە لە دورگەی لێسبۆسی یۆنان ژێرئاو كەوت كە زۆربەی كۆچبەرەكانی خەڵك وڵاتانی ئەفریقان.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی دەریایی یۆنان لە دورگەی لێسبۆسی لانیكەم تەرمی 16 كۆچبەریان دۆزیوەتەوە كە سەرجەمیان ژن بون، ئەوەش دوەم روداوی ژێرئاو كەوتنی بەلەمی كۆچبەرانە لەماوەی یەك رۆژدا، ئەوەش زانراوە كە زۆربەی كۆچبەرەكان خەڵك وڵاتانی ئەفریقان.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەكردوە، بەوتەی كۆچبەرە رزگاركراوەكان ئەو بەلەمەی ژێرئاو كەوتووە 40 سەرنشینی تێدا بووە، تائێستاش نۆ كۆچبەر رزگاركراون و 15 كۆچبەری دیكەش بێسەروشوێنن.

دوای روداوەكەش نۆتیس میتاراچی، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی یۆنان رایگەیاندووە، ئەو بەلەمە لە توركیاوە گەیشتوەتە سنورەكانی یۆنان، بۆیە داوا لە ئەنقەرە دەكەن بەپەلە رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ رێگریكردن لە هەمو كۆچێكی نایاسایی ئەویش بەهۆی سەختی و ناجێگیری دۆخی كەشوهەوا.



AM:10:11:06/10/2022