لاهور جەنگی له‌سه‌ر کوشتنی ئه‌فسه‌رێكى ده‌زگاى زانیارى یه‌كێتى په‌یوه‌ندى به مه‌سرور بازانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمەوە کرد.
لاهور شێخ جه‌نگی کەمێک پێش ئێستا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی کوژرانی عه‌قید هاوكار جاف رایگه‌یاند" بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە پەلامارێکی تێرۆریستی‌دا لە شاری هەولێر ئەفسەرێکی دەزگای زانیاری کە ماوەی (٢٠) ساڵ بوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی دەکرد، خۆی و ژن و منداڵەکانی کرانە ئامانج، ئەو ڕووداوە لە ناخەوە دڵگران و خەمباری کردم، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەم بە زووترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستگیر بکەن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هەر ئەمڕۆ پەیوەندیم کرد بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، داوام لێکرد کە بە زوترین کات بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن.