مامۆستایەکی بەریتانی کە لە هەرێم کاردەکات لەسەر گێچەڵی سێکسی بە ١٣١ منداڵ دەستگیر دەکرێت( وێنەی مامۆستاکە)


کلیتۆن کە مامۆستایە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات لەسەر گێچەڵی سێکسی بە ١٣١ مناڵەوە لە رێگای مەسنجەری فەیسبووکەوە کە دەگەرێتەوە بۆ بەریتانیا دەستگیر دەکرێت.

کەناڵی BBC راپۆرتێکدا پەردە لەسەر مامۆستایەکی بەریتانی هەڵدەداتەوە کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی بەریتانیەوە گیراوە لەسەر گێچەڵی سێکسی بە مناڵانی خوار تەمەنی ١٣ ساڵ. 

لەو کەناڵە بڵاوکراوتەوە، کلیتۆن دوای ئەوەی داوای لە کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵ کردووە کە خەڵکی کەمبۆدیا وێنە بگرێت، دەستگیرکرا.
دەزگای تاوانی نیشتمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی بەریتانی کە چاودێری لانیکەم ١٣١ منداڵی کردووە لە سەرانسەری جیهان بە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا، زیندانی کراوە.

NCA دەزگای تاوانی نیشتمانی رایگەیاندووە" نیکۆڵاس کلیتۆن تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری ویرال بووە، فەیسبووک مەسنجەری بەکارهێناوە بۆ پەیوەندیکردن بە منداڵانی تەمەن ١٠ ساڵان.

BBc  بڵاویکردۆتەوە " کلیتۆن کە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی عێراق کاردەکات، دوای ئەوەی داوای وێنەی ڕووتی سەرەوەی جەستەی لە کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە کەمبۆدیا کرد، دەستگیرکراوە.

ڕۆژی سێشەممە لە دادگای شاهانەی لیڤەرپوول بۆ ماوەی ٢٠ مانگ زیندانی کرا.
ئەو میدیایە بڵاویکردۆتەوە، " كلیتۆن بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكی نێودەوڵەتی بوو لە هەرێمی كوردستانی عێراق كاتێك نامەیەكی بۆ كوڕەكە نارد پێش ئەوەی ڕێكبخات پارەی پێبدات بۆ ئەوەی بە فڕۆكە بچێتە مالیزیا بۆ كۆبوونەوە".

NCA زانیاری هەواڵگری سەبارەت بەو پەیوەندییە پێگەیشت و کاتێک گەڕایەوە بۆ بەریتانیا دەستگیریان کرد.

پاشان لێکۆڵەران بۆیان دەرکەوتووە کە کلیتۆن لە ماوەی سێ مانگدا نامە بۆ سەدان کوڕ لە هەموو جیهانەوە ناردووە، لە وڵاتانی فلیپین، سریلانکا، سەنگافورە، تایلەند، ئەندەنوسیا، عێراق، مەغریب، تورکیا و ئەوانی دیکە.

" کلیتۆن لە ٢٣ی ئاب لە دادگای ناوچەی لیڤەرپوول ئامادەبوو، لەوێ دانی بە سێ تۆمەتدا ناوە کە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ منداڵێکی خوار تەمەن ١٦ ساڵ بووە، هەروەها یەک تۆمەتی هاندانی منداڵێک بۆ ئیستغلالکردنی سێکسی".( (  بڵاویکردۆتەوەBBC

ڕێکخراوی خێرخوازی منداڵان NSPCC نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووکە، پلانی هەیە لە پلاتفۆرمی پەیامەکانیدا کۆدکردنی کۆتایی بە کۆتایی پێشکەش بکات.

ئەندی بورۆس، بەرپرسی سیاسەتی سەلامەتی منداڵانی ئۆنلاین NSPCC لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکە وتی"  کەیسی کلیتۆن تیشک دەخاتە سەر ئەو ئاسانییەی کە تاوانباران دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەیەکی زۆر منداڵەوە بکەن لە سۆشیال میدیا بە مەبەستی گێچەڵی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەریان.




PM:06:44:08/10/2022