سوپای پاسداران هەڕەشەی هێرشی زەمینی دەکات



سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند " یەکەی زرێپۆش و هێزی تایبەتیان ئامادەیە و لە هەندێک وڵاتی دراوسێی ئێران خۆیان راستەوخۆ دەست بە هێرش دەکەن".
 
لە پۆستێکدا لە تویتەر، سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " لە ئەگەری نەبوونی توانای دەرکردنی ( تیرۆریستە جوداخوازەکان)"ی نیشتەجێبووی سەر سنووری هەندێک وڵاتی دراوسێ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەن راستەوخۆ دەستوەردان بکەن."

پێشتر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندجارێک رایگەیاندووە کە چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم دەکەن تا رێگا لە لایەنە ئۆپزسیۆنە کوردیەکان  بگرن کە ئەو وڵاتە بە هاوپەیمانی " ئیسرائیل "  ناوزەدیان دەکات.



PM:10:43:08/10/2022