ئەمڕۆ یەکشەممە به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له گوندێکی سنووری قه‌زای ئاكرێ كوژرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئه‌مڕۆ لەسەر كیشه‌ی زه‌وی و زار، شه‌ڕه ته‌قه له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی مام خه‌لیفه‌ی سنووری قەزای ئاكرێ سەر بە پارێزگای دهۆک روویدا، کە به‌هۆیه‌وه گه‌نجێك به‌ناوی (ئه‌یوب حه‌مید)ی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ گیان له‌ده‌ستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا ته‌رمی كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان دەربارەی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكردووه.