ئێران هێزی تایبەت بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانی سنە دەنێرێت

خۆپیشاندان لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە، لە شارەکانیی رۆژهەلآتی کوردستانییش هێزە ئەمنییەکان بە چەکی جۆراو جۆر هەوڵی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان دەدەن، سێ رۆژیشە شاری سنە بۆتە ناوەندی ئەو پێکدادانە.

رۆژی هەینی چەند شوێنێک شاری سنە کەوتە دەست خۆپیشاندەران و لەو شارە دوو خۆپیشاندەر و دووان لە هێزە ئەمنییەکان کوژران، بەلآم سەرباری ئەو بارگرژیە توندە و بەکارهێنانی هێزێکی زۆر بەلآم نەتوانرا خۆپیشاندانەکان سەرکوتبکرێت.

دوێنێ شەویش کۆماری ئیسلامی ئێران، هیزێکی زۆری پۆلیسی تایبەتەی بە ماتۆڕەوە ناردە سەر شاری سنە، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی.

ڤیدیۆکە لە تێلیگرامی سپی لەم لینکەوە جۆین بکە.. 
 

AM:09:24:10/10/2022