بارەگای بارزانی: بارزانی و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رێككەوتن


بارەگای بارزانی رایدەگەیەنێت، بارزانی و وەفدی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر دیراسەكردنی بابەتەكانی دانیشتنی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆك كۆمار گەیشتن بە "چارەسەر ڕێككەوتن".

بەپیچی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی تاوتوێ كرا. 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەیشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە".

بڕیارە رۆژی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بكرێت و تیایدا سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت، بەڵام تائێستا پارتی و یەكێتی لەسەر ئەو پۆستە رێكنەكەوتوون.



PM:03:32:10/10/2022