تەندروستی عێراق ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری هەفتانەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەو وڵاتە راگەیاند. 

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، رایگه‌یاندووە" لە ماوه‌ی حەوت رۆژی رابردوودا، (٢٩٦) حاله‌تی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا (٦٧٠) تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و ٢٩ هەزار و ٤٨٦ كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، یەک حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆماركراوە.

تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٤٦٠ هەزار و ٨٦٨ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٣٥٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ٤٨ كەسیان چاكبوونەتەوە.



PM:07:31:10/10/2022