تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می 12ی ئاماده‌یی دواخرا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگەیاند تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی دوادەخرێت، بەڵام ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندنی لە وادەی خۆیدا دەبێت.
نه‌جمه‌دین عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریداوه له 10ی ئه‌یلولی 2014، وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه و دوانه‌كه‌وێت.
وتیشی: "تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی له 25ی ئه‌م مانگه‌و له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی بۆ 21ی ئه‌یلولی 2014 دواخراوه، بۆ ئه‌وه‌ش هۆڵی تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌یان دابینكردوه".
راشیگه‌یاند: ده‌ستكردن به ساڵی نوێی خوێندن له واده‌ی خۆیدا، هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی نابێت، چونكه هۆڵی تایبه‌ت به‌و تاقیكردانه‌وانه ئاماده‌كراوه.
PM:02:23:16/08/2014