لە هەولێر پارێزەرێك دەستگیركرا


پارێزەر ھەرێم ڕەفعەت لە شاری هەولێر دەستگیركرا و تا ئێستا هۆكاری دەستگیركردنەكەی نەزانراوە.

ڕەفعەت بیرەباتی، باوكی پارێزەر ھەرێم ڕەفعەت بە میدیای یەكێتی راگەیاندوە "ھەرێم دوێنی بۆ كاری پارێزەرایەتی چۆتە دادگای ڕانیە و سەعات چواری عەسر بەتەلەفۆن لەگەڵ ھاوژینەكەی قسەی كردووە، پێی وتووە من گەڕاومەتەوە ئێستا نزیك بازگەی ھەولێرم".  

باوكی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە "هەرێم لەو كاتەوە بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆش دوای سۆراغێكی زۆر پێیان ڕاگەیاندین كە لەلایەن ئاسایشی گشتی ھەولێروە دەستگیر كراوە".  



PM:08:38:11/10/2022