یەكێتی بۆ كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆك كۆمار بڕیاری كۆتایدا


یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەرهەم ساڵح كاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

د. سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "بۆ ھەموولایەكی رووندەكەینەوە كە كاندیدی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار د. بەرھەم ساڵح -ە".

ناوبراودەشڵێت "دەمانەوێت لە رێی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە خزمەتی ھەموولایەك بكەین و پارێزەری دەستوور و مافە نەتەوەییەكان بین".

رونكردنەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالكی رایگەیاند، ئەوان پێشوازی لە دەستپێشخەری پارتی دەكەن بۆ كاندیدكردنی لەتیف رەشید بۆ ئەو پۆستە و دەنگی پێدەدەن.


PM:05:05:12/10/2022