چاڤی: یەکسانبوون لەگەڵ ئینتەر تامی شکستە... و پێگەی ئێمەش ئاڵۆز بووە

چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە توڕەیی خۆی لە یاریی نێوان ئینتەرمیلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یەکسانبوون، لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەربڕی.


 چاڤی لە لێدوانەکانیدا دوای یارییەکە لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی: چامپیۆنزلیگ بۆ ئێمە قورس بوو، رێژەیەکی لاوازمان هەیە، بەڵام ئەمە بەس نییە، پێموایە یەکسانبوون وەک دۆڕان وایە”.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گێمی یەکەم تەواو بوو، هەموو شتێک لە ژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا بوو، بەڵام بەهۆی ئەو هەڵانەی کە یەکسانمان کرد، دەبێت تەرکیزمان لەسەر داهاتوو بێت و ئێستا بیر لە ئەلکلاسیکۆ بکەینەوە، ئەمڕۆ هەست بە دڵتەنگی دەکەین، بەڵام دەمەوێت سوپاسی یارییەکە بکەم هەواداران بۆ پشتگیریکردنیان”.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموایە پلاندانانی یارییەکە باش بوو، ڕەنگە چڕییەکەی لە گێمی دووەمدا هەبێت، ناتوانین هیچ یاریزانێکی وەک پیکێ و بۆسکێتس تاوانبار بکەین، ئێمە تیمێکی تیمین، منیش هەڵە دەکەم، هەمووان هەڵە دەکەن”.


وتیشی"لە گێمی یەکەمدا بە ڕازیبوون بە ئاست و ئەنجامەکە چووینە پشوو، بەڵام دوای ئەوە بە هەڵە دەستمان پێکرد، هەڵەی زۆر جددی لە بەرگریدا هەبوو، هەڵە باجێکی قورس دەدات لە چامپیۆنزلیگ."


 ئەو پشتڕاستی کردەوە: "ئێمە لە سبەینێوە تەرکیزمان دەگۆڕین، لەسەر خولەکە، هەروەها فایلەکەی چامپیۆنزلیگ دادەخەین، چونکە دۆخەکە ئاڵۆز بووە و چارەنووسمان لە دەستی ئێمەدا نییە، ئەوە جێگەی داخە".


 لە کۆتاییدا وتی: لە یارییەکەی بایرن میونشن، چەندین هەلی لەدەستچوو هەبوو، لە یارییەکەی ئینتەرمیلانیشدا، بارودۆخی دیکەش هەبوو، ئەمڕۆش هەڵەکانی بەرگری بووە هۆی ئەم یەکسانبوونە، دەبێت ئێستا بیر لە کلاسیکۆ بکەینەوە”.


AM:01:47:13/10/2022