كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستی پێكرد



كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بە ئامادەبوونی نزیكەی 270 پەرلەمانتار دەستی پێكرد.

كۆبوونەوەكە بەمەبەستی هەَڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق كە 40 كەس كاندیدن و دیارترینیان بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لەتیف رەشید، كاندیدی نافەرمی یەكێتی نیشتمانییە.

بەپێی دوا بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكە بن واتە لە 329 پەرلەمانتار 220 پەرلەمانتار ئامادەبن، هەروەها لە خولی یەكەمی دەنگدانیش دەبێت 220 پەرلەمانتار دەنگ بدەن، ئەگەر هیچ كام لە كاندیدەكانیش نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بێنن، ئەو كاتە بە (نیوە+1) سەرۆكی نوێ هەڵدەبژێردرێت.



PM:01:24:13/10/2022