ئەنجومەنی پارێزگای سوورە لەسەر رەتکردنەوەی کامێرای تیژڕەوی


ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەخت دەکەنەوە کە سورن لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەتە بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێرای تیژڕەوی و چاودێری.

رەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وتی "بۆ ئەو مەبەستە وەکو ڕێکاری دووەم لەڕێگەی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا داوای ڕونکردنەوە لەبەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکار دەکەین، کەهۆکاری جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانمان چییە".  
  
لە درێژەی راگەیاندراوەکەیدا دەشڵێت "بەپێی یاسا هەربڕیارێک لەئەنجومەنەوە دەربچێت پێویستە پارێزگار و سەرجەم فەرمانگە حکومیە پەیوەندیدارەکان پێوەی پابەند بن، بە پێچەوانەوە بەرپرسیارەتی یاسایی و ئیداری و مێژووییان دەکەوێتە سەرشان".  

لەسەر ئاستی فەرمی و میللی لە سلێمانی رەتکردنەوەیەکی بەهێز بەدیدەکرێت و ئەنجومەنی پارێزگا بە زۆرینە پرۆسەی ئەو کامێرایانەیان رەتکردەوە، بەڵام کۆمپانیاکە بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ سوورن لەسەر دانانی.    



PM:04:07:13/10/2022