بەرهەم ساڵح لە دوای سەرنەکەوتنی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆمار پەیامێکی بڵاوکردەوە

بەرهەم ساڵح لە دوای سەرنەکەوتنی پێشبڕكێی بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار، پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبای لە لـەتیف ڕەشید 
دەکات. 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەرەفمەند بووم بە سەرۆكایەتیكردنی كۆماری عیراق، و پابەندبووم بە ڕێكرن لەسایەی نیشتمانپەروەریی، وەك ڕێڕەوێك بۆ ئەركەكەم و پشتیوانی لە چاكسازی، لەپێناو وڵاتێكی بەتوانا كە خزمەت بە هاوولاتیانی بكات، بەردەوام دەبم لەسەر ئەو ڕێچكەیە و پابەنددەبم بەو پرەنسیپانە". 

بەرهەم ساڵح لە تویتەكەیدا دەشڵێت" بەڕێز و خۆشەویستییەوە پیرۆزبای لە سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو عەبدوللـەتیف ڕەشید دەكەم، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەركەكەیدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار، لـەتیف ڕەشید بە دەنگی (١٦٢) پەرلەمانتار پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقی بردەوە و بوو بە چوارەم سەرۆك كۆماری نوێی عیراق. 


PM:06:59:13/10/2022