"دوو خوشك لە شاری بانە رفێنراون"


رێكخراوێكی رۆژهەڵاتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوو خوشكی خەڵكی شاری بانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات لەگەڵ ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 11ی ئەم مانگە لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری بانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕفێندراون و ئەو دوو خوشكە بەناوەكانی رۆنیا و رۆژین، بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەكەیان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو خوشكە نادیارە.



AM:09:59:14/10/2022