لە مانگێكدا 18 هەزار هاوسەرگیری و پێنج هەزار جیابوونەوە تۆماركراوە


لە مانگی رابردوودا لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 18 هەزار واژۆكردنی گرێبەستی هاوسەرگیری و زیاتر پێنج هەزار حاڵەتی جیابونەوە تۆماركراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماری مانگی رابردوی گرێبەستی هاوسەرگیری و جیابونەوەی بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو ئامارەش لەپارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 18 هەزار واژۆكردنی گرێبەستی هاوسەرگیری و زیاتر پێنج هەزار حاڵەتی جیابونەوە تۆماركراون.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوو پارێزگا لە پێشەنگی بەرزترین رێژەی هاوسەرگیریان گرتووە، ئەوانیش بەغدای پایتەخت بە هەردوو بەشی كەرخ و رەسافە و پارێزگاری ئەنبار، لەڕوی جیابونەوەی نێوان هاوسەرانیش بەهەمانشێوە هەردوو بەشی كەرخ و رەسافە لەگەڵ پارێزگای بەسڕە زۆرترین پشكیان بەركەوتوە.

ئامارەكان روونیان كردۆتەوە بەردەوام جیابونەوەی هاوسەران روی لەزیادبونە و بەجۆرێك مانگی رابردوو لە هەر حەوت خولەكێكدا دوو هاوسەر لەیەكتر جیابونەتەوە.



PM:12:22:14/10/2022