وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" ده‌رچوانی ١٢ی ئاماده‌یی له هه‌رێم ده‌توانن فۆڕمی خولی ئه‌فسه‌ری له كۆلێژی سه‌ربازی یەکی رۆستهمیهی به‌غدا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین پڕبكه‌نه‌وه".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ئاگاداریه‌كدا بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی له هه‌رێم بڵاویكردوه‌ته‌وه" وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له ئاگاداریه‌كدا رایگه‌یاندووه، كه خولی ئه‌فسه‌ری له كۆلێژی سه‌ربازی یەکی رۆسته‌میه ده‌كرێته‌وه، بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی، ده‌توانن له ڕێگای ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه به ئۆنلاین فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوای په‌یوه‌ندیكردن و هه‌ماهه‌نگی فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ره‌زامه‌ندی پێویست وه‌رگیرا به وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌ك له هاوڵاتیانی كوردستان له كۆلێژی سه‌ربازی یەکی رۆسته‌میه له به‌غدا، هه‌ركه‌سێك ئاره‌زومه‌نده ده‌توانن له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌شێوه‌ی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بكه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، چانسی وه‌رگیران به‌گوێره‌ی به‌رزی نمره‌یه، فۆڕمه‌كانیش له رۆژی ١٥ی تشرینی یه‌کەم چالاك ده‌بن تا رۆژی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌توانن له‌و ماوه‌یه‌دا فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه.