لەتیف ڕەشید دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار پەیامێکی بڵاوکردەوە

لەتیف ڕەشید دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری نوێی عیراق بەڵێن دەدات کار بکات" بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری وڵات".  

لەتیف ڕەشید لە تویتێكدا ڕایگەیاند" سوپاسی دڵسۆزانە ئاراستەی نوێنەرانی گەلی بە شەرەفی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكەم، كە متمانەیان پێبەخشیم".  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌ڵێن ده‌ده‌م بۆ پاراستنی ده‌ستوور و سه‌روه‌ری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك كارێكی زۆر بكه‌م و به‌بێ جیاوازی سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بم.

شەوی ڕابردوو، لەتیف ڕەشید بە دەنگی ١٦٢ پەرلەمانتار بە سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دیاریکرا. 


PM:03:40:14/10/2022