هەولێر.. له‌ دوو رووداوی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چواری تریش بریندار بوون

درەنگانی شەوی ڕابردوو له‌ شاری هه‌ولێر و له‌ شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری و رێگای كه‌ركوك، كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" درەنگانێکی شەوی ڕابردوو دوو رووداوی هاتوچۆ لە هەولێر، لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری و لە رێگاێ کەرکوک روویاندا، لە رووداوی یەکەم چوار کەس برینداربون، لە رووداوی دووەمیش کەسێک گیانی لەدەستدا". 

له‌ باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كانیش ده‌ڵێت" هۆکاری سەرەکی هەردوو رووداوه‌كه‌ تیژڕەوی بوە، شۆفێری هەردووکیان هی یەکەمیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق هاتووە، ئەوی تریش بە رەگەز تورکە".


AM:09:00:15/10/2022