توركیا دەڤەری برادۆستی تۆپباران كرد و قوربانی هەیە

ئەمڕۆ یەکشەممە تۆپخانەكانی دەوڵەتی تورکیا سنووری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومانکرد، کە بەهۆیەوە ژنێك برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوە.

بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی توركیا تۆپبارانی ناوچەكانی گەروی ڕۆبی ڕواڵ، تارستا، كەمكۆڕا و گەلی ڕەش لە سنوری برادۆست-ی كرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانەکەوە ژنێک بە ناوی (شەرمین ئەسعەد) برینداربوو و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە بنكەی تەندروستی سیدەكانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كرا. 


PM:03:10:16/10/2022