یەكگرتوو روونكردنەوە لەسەر وشەی "خیانەت" دەدات


فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە مەبەستیان لە بەكارهێنانی وشەی "خیانەت" بۆ فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری بووبێت و لەو رووەشەوە داوای لێبوردن دەكەن.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "وشەی (خیانەت) بەرامبەر ئەوانە بەكارھات كە پشتیوانی لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەكەن بەنایاسایی بۆ درێژەدان بەتەمەنی گەندەڵی و گەندەڵكاران".

ناوبراو رونیكردۆتەوە "ئەم وشەیە بێگومان مەبەست لێی برایانمان لە كۆمەڵی دادگەری نییە، چونكە ھەمیشە دژی ھەموو كارێكی ناشەرعی ونایاسایی بوون و داوای لێبوردن دەكەین بۆ ھەرھەڵەتێگەیشتنێك".  

شیركۆ جەودەت وتویەتی "بریاری دەست لەكاركێشانەوەمان لەپەرلەمانی كوردستان بریارێكی سیاسی سەركردایەتی یەكگرتوو بوو، فراكسیۆنەكەشمان بێ دواكەوتن جێبەجێی كرد، بوار نەمابوو بۆ ھیچ ھەماھەنگییەك و نەشمان ویست كەس ئیحراج بێت".



PM:07:56:16/10/2022