شاسوار عەبدولواحید بۆ ئەم بابەتە داوای رای خەڵك دەكات


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ بەشداریكردن لە رەتكردنەوەیان لە حكومەتی نوێی عێراق داوای رای خەڵك دەكات.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندووە "لە چەند رۆژی رابردودا چەند جارێك لەلایەن هێزە عێراقییەكان و هەندێك لایەنی شیعی، داوامان لێكراوە بەشداری حكومەتی نوێی عێراق بكەین و ئامادەن وەزارەت و ئەو پۆستانەمان بدەنێ كە دەشێ داوای بكەین، لە كاتێكدا ئێمە سەرەتا و هەر راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەكانی ٢٠٢١/١٠/١٠ رامانگەیاند كە بەشداری حكومەت نابین و دەبینە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام هەر سەرباری ئەوانەش حەز دەكەین را و سەرنجی ئێوەش بزانین".

نەوەی نوێ خاوەنی نۆ كورسییە لە پەرلەمانی عێراق و پێشتریش ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی راگەیاند.



PM:08:28:16/10/2022