وەفدی دانوستانكاری شیعە دێتە هەرێم‌و تا ئێستا لیژنەی دانوستانكاری كورد یەك كۆبوونەوەشی نەكردوە

بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، وابڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ وەفدی دانوستانكاری شیعە بگاتە هەولێر‌و، لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری هەرێمدا كۆببێتەوە كە تا ئێستا یەك كۆبوونەوەشی نەكردوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە هەولێرەوە بەسپی میدیای راگەیاند كە وەفدێكی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی دێتە هەولێر بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری هەرێم، لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەرۆژی 17/5/2014وە كە سێ مانگی تەواوە، لیژنەی دانوستانكاری هەرێم بەسەرپەرشتی بارزانی دروستبووە، بەڵام تا ئێستا یەك كۆبوونەوەی كردوە ئەویش كۆبوونەوەی دامەزراندنی بووە.



PM:05:38:16/08/2014