د. لەتیف رشید وەک چوارەم سەرۆک کۆماری کورد لە عێڕاق دەستبەکاربوو

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی سەلام وەک چوارەم سەرۆکی کورد دەستبەکار بوو، ئەوەی تێبینی دەکرا، سەرۆک کۆماری پێشووتر فواد مەعسوم ئامادەی مەراسیمەکە بوو، بەلآم سەرۆکی پێشوو، بەرهەم ساڵح ئامادەی مەراسیمەکەی نەکرد.

لەو مەراسیمەدا جگە لە پشکنینی پاسەوانی سەرۆک کۆمار و لێدانی سرودی نیشتمانی عێراق، لە کۆشکی سەلار بە وتەیەک سەرۆکی نوێ پێشوازی لە میوانەکان کرد کە لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراق و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان، ئامادەی دەستبەکاربوونەکەیان کرد.

لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری نوێ وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد کە لە بڕگەیەکیدا باسی لە هەوڵی خۆی کرد کە کێشەکانی نێوان بە‌غدا و هەرێم چارەسەر بکات.

ئامادەنەبوونی بەرهەم ساڵح لە مەراسیمەکەدا دەگەرێتەوە بە ناکۆکی کۆن و توندی نێوان ئەم دوو کەسایەتییە.






AM:11:57:17/10/2022