هۆكاری بەشدارینەكردنی بەرهەم ساڵح لە دەستبەكاربوونی لەتیف رەشید ئاشكرابوو


راوێژكارێكی لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت "هۆكاری بەشدارینەكردنی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری نوێ بەهۆی ئەوە بووە بانگهێشت نەكرابوو، چونكە بەرهەم ساڵح، خۆی خاوەن ماڵ بووە".

عەبدوڵڵا عەلیاوای ڕاوێژكاری د.لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندووە "هۆكاری بانگهێشتنەكردنی د.بەرهەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێمە پێمانوابووە ئەو خۆی خاوەن ماڵەو پێویست بەبانگهێشت ناكات، پێمانوانەبوە، بەو هۆكارە بەشدارنەبێت".

ئەمڕۆ لەشاری بەغدا مەراسیمی دەستبەكاربونی د.لەتیف ڕەشید وەك سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوەچوو.



PM:04:12:17/10/2022