پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هۆشداری بە خوێندگاکان و باخچەکان دەدات

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی داوا لە سەرجەم خوێندنگاکان و باخچەکانی ساوایانی پارێزگاکە دەکات" ئەو بڕە نەوتەی پێیان دراوە، بە هیچ جۆرێک بەکارینەهێنن تا ئەو کاتەی ئاگادار دەکرێنەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" داوا لە سەرجەم خوێندنگاکان و باخچەکانی ساوایان دەکەین ئەو بڕە نەوتەی پێیان دراوە، بە هیچ جۆرێک بەکارینەهێنن تا ئەو کاتەی ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی سەلامەتی بەکارهێنانی". 

بڵاوکراوەکەی پەروەردەی ڕۆژئاوا لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ ئاگر قوتابخانەی بەردەکەڕ لە تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە، بەهۆی ئەوەی حکومەت لە بری نەوت بەنزینی دابوو پێیان، هاوکات بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون.


PM:07:42:17/10/2022