سامانە سروشتییەکان: نرخی یەک بەرمیل نەوت (١٠٠) هەزار دینار دەبێت

ئەمشەو دووشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە نرخی نەوتی سپی بڵاوکردەوە، هاوکات وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی دیاریکرد.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" حکومەتی هەرێم نەوتی سپی بە پاڵپشتی حکومەتی فیدڕاڵ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکات بە نرخی (١٠٠) هەزار دینار بۆ هەر (٢٠٠) لیترێک". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەدا (٦٥)ی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت و هاوڵاتی لەسەدا (٣٥)ی بڕە پارەکە دەدات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە كاتی ناردنی پشكی نەوتی سپی لە لایەن حكومەتی فیدراڵەوە، به‌و نرخه‌ ده‌درێته‌ هاوڵاتیان كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت. 

جەختیشیكردەوە، دابەشكردنی نەوتی سپی لە ٢٠ی تشرینی یەكەم دەستپێدەكات و قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت. 

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەرەتای مانگی ١٠ی دیاریکردبوو بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، کە بریتی دەبێت لە دابەشکردنی نەوت بەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە قۆناغی یەکەمدا.


PM:11:14:17/10/2022