برایەكی: شێروان شێروانی بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە


برایەكی شێروان شێروانی ڕایدەگەیەنێت، لە دوێنێوە شێروان شێروانی لە هاوڕێكانی دابڕێندراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.

بارزان شێروانی، برای ڕۆژنامەنووسی زیندانیكراو شێروان شێروانی   پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە "گیراوانی بادینان لە ژێر سیناریۆیەكی تردان و لە دوێنێ ئێوارەوە شێروانی برام لە هاوڕێكانی دابڕێندراوە و شوێن بزرە".

نوبرو ئمژەی بەوەكردووە "نە ئێمە و نە هاوڕێكانیشی نازانین شێروان لە كوێیە و دۆخی چۆنە، بۆیە هەر شتێك بەسەر شێروان و هاوڕێكانیدا بێت، ئیدارەی چاكسازیی گەورانی هەولێر لێی بەرپرسە".

هەروەها وتویەتی "هەر كەسێك خۆی بە خەمخۆری ماف و ئازادیی دەزانێت، ئەو زوڵمە قبوڵ نەكات، كە لەسەر ئەو گیراوانە دەكرێت".

رۆژی  ٧-١٠-٢٠٢٠، شێروان شێروانی لە ماڵەكەی خۆیدا ڕفێندرا و دواتر لە ١٦ی شوباتی ئەمساڵ، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەك، لە دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر چەندین تۆمەتیان خستە پاڵی و لەگەڵ چوار ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی دیكەدا، هەریەكە و بە شەش ساڵ زیندانیی سزادران، دواتر لەژێر فشاری ئازادییخوازاندا سەرۆكی هەرێم بڕیاریدا ٥٠٪ی سزاكەی شێروان و ٦٠٪ی سزای هاوڕێكانی كەم بكرێتەوە.



PM:04:11:19/10/2022