رۆژنامه‌نووس دانا ساڵح له وه‌ڵامی روونکردنه‌وه‌که‌ی هێرۆ ئیبراهیم ده‌داته‌وه ده‌ڵێت" دوای هه‌نگاوه‌کانی تاڵه‌بانی بکه‌ون وئه‌گه‌ر ئه‌و بیخوێندایه‌ته‌وه ده‌ستخۆشی لێده‌کردم".
ئه‌مه ده‌قی رونکردنه‌وه‌که‌ی (دانا ساڵح)ه:
وه‌لامیكی دانا صالح بۆ نوسینگه‌ی تایبه‌تی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوای ئه‌وه‌ی له گه‌شتی هه‌واله‌كانی كاتژمیر 9 ی شه‌وی رابردوو ( راپۆرتیكم ) له كه‌نالی N.R.t په‌خشكرا .. نوسینگه‌ی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه بلاوكرده‌وه و تیدا نوسه‌ری راپۆرته‌كه‌ی به مایه‌پوچ و ده‌روون شكستخواردوو وه‌سفكردوه .. ئیمه‌ش به‌م چه‌ند دیره وه‌لام ده‌ده‌ینه‌وه
: 1. رابۆرته‌كه 100% ماده‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییه و دووره له‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یان زیانی هیچ كه‌س و لایه‌ن و بالیك نوسرابیت، نه‌ك ئه‌وه‌ی راپۆرتیكی چه‌واشه‌كاری بیت.
2-. نوسه‌ری راپۆرته‌كه ئه‌گه‌ر مایه پوچ بووایه له لایه‌ن كه‌ناله میدیاییه‌كانی خۆیانه‌وه داوای لینه‌ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان كار بكات به موچه‌و ئیمتیازاتی زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئین ئار تی
. 3. هیشتا ئین ئار تی كه‌نالیكی باوه‌رپیكراوه لای خه‌لكی كوردستان و پیویستی به‌وه نییه وه‌ك روونكردنه‌وه‌كه ده‌لیت به راپۆرتی چه‌واشه‌كاری بازار بۆ خۆی په‌یدا بكات. 4.نوسه‌ری راپۆرته‌كه سه‌ر به هیچ حزب و گروپیكی سیاسی نییه تاوه‌كو باری لاری هیچ كه‌سیك راست بكاته‌وه و بۆ راپۆته‌كه ته‌نها ره‌چاوی لایه‌نی بابه‌تی رۆژنامه‌وانی كردووه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیك و گروپیكی سیاسی
. 5. وه‌سفكردنی نوسه‌ری راپۆرته‌كه به ده‌روون شكستخواردوو دووره له بنه‌ماكانی وه‌لامدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و ئه‌وه تۆمه‌تیكی مه‌عنه‌وه‌یی زۆر ناره‌وایه.
.6 من دلنیام ئه‌گه‌ر تاله‌بانی راپۆرته‌كه‌ی ببینیایه .. ده‌ستخۆشی ته‌واوی له نوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد، به‌وپییه‌ی تاله‌بانی هه‌میشه هانده‌ری قه‌له‌مه ئازا و ئازاده‌كان بووه .. بۆیه ده‌خوازین به‌شوین هه‌نگاوه‌كانی تاله‌بانیدا برۆن و هاوده‌ستی چه‌سپاندنی ئازادی رۆژنامه‌وانی و راده‌ربرین بن. دانا صالح / رۆژنامه‌وانی ناوه‌ندی هه‌والی N.R.T 16 ئۆگه‌ستی 2014