لەمەودوا هاوڵاتیانی كوردستان بێ ڤیزا سەردانی ئیًران دەكەن


ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی  هەرێمی كوردستان و عێراق  هەڵدەگرێت و لە سبەی یەكشەممەشەوە گەشتیاران دەتوانن بێ ڤیزا لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە  گەشتی ئێران بكەن.

سالار تەحسین، بەڕێوەبەری نیشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاندووە، لە سبەی یەكشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بێ ڤیزا لەرێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە گەشتی ئێران بكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و عێراق پێویستە كارتی ڤاكسین یان پشكنینی كۆرۆنا لەگەڵ خۆیان بێنن بۆ ئەوەی رێگەی پێبدرێت بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بكات.

هەروەها وتویەتی "هەر گەشتیارێك پێویستە ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەكەی لەشەش مانگ كەمتر نەبێت، ئەگەر كەمتر لە شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون رێگە بە گەشتكردنەكەی نادرێت".



PM:03:08:22/10/2022