وێنە.. بانە شێروان چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد بانە شێروان چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.

بانە شێڕوان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ستۆری ئینستاگرام چەند وێنەیەکی جیاوازی لە ستۆدیۆی كورد ئایدڵ، ئەو پرۆگرامەی پێنج ساڵ پێش ئێستا لە رێگەیەوە دەركەوت و ناسرا بڵاوکردەوە. 

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.


PM:10:36:24/10/2022