نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بەجێگیری مایەوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٤١٨ دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزار و ٨٥٠ دینارە.


AM:10:53:25/10/2022