یەكەم پەیامی سوناك دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا


ریشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی نوێی بریتانیا رایدەگەیەنێت "وەك رابەری پارتەكەم و سەرۆك وەزیرانی داهاتوی ئێوە راسپێردراوم لە پێناو ئەوەی تەواوی هەڵانەكان پێكەوە راست بكەینەوە".

ریشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی نوێی بریتانیا ئەمڕۆ لەبەردەم ئۆفیسی سەرۆك وەزیران ناسراو بە (10-Downing street) رایگەیاند، بەریتنی نوقمی كۆمەڵێك قەیرانی دارایی قوڵ بووە، بەڵام پێكەوە لەم قەیرانان رزگاریان دەبێت و وتی "وەك رابەری پارتەكەم و سەرۆك وەزیرانی داهاتوی ئێوە راسپێردراوم لە پێناو ئەوەی تەواوی هەڵانەكان پێكەوە راست بكەینەوە".

ریشی سوناك وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا راسپێدرا و لە لێدوانێكی فەرمیشیدا لەبەردەم ئۆفیسی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا  رایگەیاند، لەلایەن پادشای وڵاتەوە بەشێوەیەكی فەرمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی وڵات  راسپێردرا و وەك سەرۆك وەزیران دەستبەكاربوو.

سوناك ئاماژەی بەوەكرد "بونم لێرە وەك سەرۆك وەزیران ئەو پەیامە پشتڕاست دەكاتەوە كە پارتی پارێزگاران باشترین بڕیار دەدات نەوەك باشترین بڕیار لە پێناو بەرژەوەندی تاكەكەسی و پاراتایەتی، وڵاتەكەمان لە گێژاوێكی جددی قوڵی قەیرانە داراییەكاندایە، بەڵام پێكەوە لەم جەنگڵە بێكۆتایە دێینە دەرەوە".

هەروەها وتی "سوپاسی تەواوی هەوڵەكانی لیز ترەس دەكەم لە پێناو ئەوەی هەوڵی تەواوی داوە بۆ ئەوەی بارودۆخی نێوخۆیی وڵاتەكەمان بەشێوەیەكی گشتی بهێنێتەوە سەر رێچكەی باشبون و میانڕەوی، بەڵام بەداخەوە هەڵەیەك لەم نێوەندەدا كرا، وەك رابەری پارتەكەم و سەرۆك وەزیرانی داهاتوی ئێوە راسپێردراوم لە پێناو ئەوەی تەواوی ئەم هەڵانە راستبكەینەوە".



PM:03:06:25/10/2022