ڤیدیۆ.. لە چلەی ماتەمی ژینا ئەمینی زۆربەی شارەکانی ئێران لە پێشیشیانەوە رۆژهەلآتی کوردستان خۆپیشاندانی گەورەیان بە خۆوە بینی

هاوکات لەگەڵ چلهەمین ڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی، ڕاپەڕینی جەماوەری دژ بە ڕژێمی تاران لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئێران پەرەی سەندووەو تایفە جیاجیاکانی خەڵکی ئێران بەشدارییان کردو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە لە چەندان شوێن بەر دەستڕێژی گوولەدران.

بەپێی ئەو هەواڵانەی گەیشتۆتە میدیای ئێران ئینتەرناسیوناڵ، هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕستانی ئایچی لە شاری سەقەز هێرشیان کردووەتە سەر هاووڵاتییانی بەشداربوو لە چلەیەمین ڕێوڕەسمی ژینا ئەمینی کە بە هەزاران دەخمڵێنران، دەنگی تەقەش لە ناو شارەکەشەوە بیستراوە، هەروەها ڕاگەیەندراوە کە ئەو هاووڵاتییانە لە شەقامەکان چەندان رێگریان و بەربەستیان دروستکردووە لەلایەن هێزە ئەمنییە هێرشی کرایە سەریان.

هەروەها هەواڵی مانگرتنی خاوەن دوکانەکان و ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆکان و گردبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە زۆرێک لە پارێزگاکانی ئێران لەوانە تارانی پایتەختی گرتۆتەوە.

لە پارێزگای تاران، ڕۆژی چوارشەممە خۆپیشاندەران دروشمی "ئەمساڵ ساڵی خوێنە، سەید عەلی (خامەنەئی) لەناودەبرێت"، بەرزکردبوەوە.

هەروەها لە شەقامەکانی "قارنی" و "فەلەستین"ی تاران خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەچوو.

هەروەها خۆپیشاندەران لە ناحیەی "ئەمیرباد"ی پایتەخت گردبوونەوە، و دروشمیان دژی عەلی خامنەیی بەرزکردەوە.
هاووڵاتییانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ دژی ڕێژیمی ئێران له‌ چوارڕێیانی ئازادی-خۆش له‌ باکووری تاران، دروشمی "مه‌لاکان ده‌بێ بڕۆن"یان وته‌وه‌.

لەلایەکی ترەوە کۆمەڵێک پزیشک لە تاران لەبەردەم ڕێکخراوی سیستەمی پزیشکی گردبوونەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژیان تەقاندووە و بڵاوەیان پێکردوون.

هەروەها خوێندکارانی زانکۆی زانست و لێکۆڵینەوە لە تاران و زانکۆی ئەلزەهرا و فاکەڵتی ئەندازیاری کارەبا لە زانکۆی خواجە ناسیر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست و دروشمی دژە ڕژێمیان وتەوە.

خوێندکارانی فاکەڵتی پزیشکی ددان لە "زانکۆی ئازاد" لە تاران گردبوونەوە و دروشمی "ماتەمین.. ماتەمینی ئەمڕۆ"یان وتەوە.

ئەو خوێندکارانە لە کەمپی "زانکۆی ئازاد"، لقی پردیس، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، لەو ماوەیەدا خۆپیشاندەران دروشمی: "نیکایان لە ئێمە وەرگرت و تەرمەکەیان ڕادەستی ئێمە کرد".

خوێندکارانی زانکۆی سۆرا لە تاران دروشمی "٤٠ ڕۆژە ئێران لە ماتەمینیدایە... دۆخی ئێمەش ترسناکە"یان وتەوە.

کەناڵەکە بەناوی "ئەنجومەنەکانی سەندیکای خوێندکاران" لەو وڵاتە بڵاوی کردووەتەوە کە لە ناو کۆلێژی تەکنیکی زانکۆی تاران لە ناوچەی "ئەمیرەئاباد" بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان لەبەردەم کۆلێژەکە بڵاوەیان پێکراوە.
هەروەها کارمەندانی پاڵاوگەی تارانیش لە چلهەمین ڕۆژی کوژرانی ژینا ئەمینی مانیان گرتووە.

لەچەندان پارێزگای تری تاران خۆپیشاندانی گەورە گەورە بەڕێوەچووە لە پێش هەموو پارێزگاو شارەکانی رۆژهەلآتی کوردستان.

 بۆ بینی ڤیدیۆکان لە بەشی خوارەوەی هەواڵە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..



PM:07:43:26/10/2022