بەشێكی سەرەكی شەقامێكی سلێمانی داخرا


بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەشی ناوەڕاستی پردی خەسرەوخاڵ لە ناوەندی شاردا كاری تێدا دەكرێت و هاتوچۆ بە هەمو ئاڕاستەكاندا بەربەست كراوە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەن رێگە لاوەكییەكان بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئاگاداری شۆفێران دەكەنەوە لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ ھەینییەوە، بەشی ناوەڕاستی پردی خەسرەوخاڵ سەرجەم ئاڕاستەكانی كاری تیادا دەكرێت و  بەو ھۆیەوە داخراوە.

راگەیەنراوەكە، وتویەتی "بۆیە داوا لە شۆفێران دەكەن، ڕێگەی شەقامە لاوەكیەكان بەكاربھێنن".



AM:10:13:28/10/2022