لە خۆپیشاندانەکانی شاری بانە دوو هاوڵاتی کوژران

لە خۆپیشاندانەکانی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاوڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ  شاری بانە هێزە ئەمنییەکان بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لە خەڵک کردووە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی فەرەیدوون فەرەجی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی سەقز و موتەلیب سەعیدپیرۆ خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ئەم دوو هاوڵاتییە دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانە لە ژێر فشاری ناوەندە ئەمنییەکان شەوانە نێژراوە.


PM:02:00:28/10/2022