عەلی حەمە ساڵح هێرشدەکاتە سەر شاسوار عەبدولواحید


پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان، عەلی حەمە ساڵع بەبێ ناوهێنانی لەسەر کەیسی د. کازم، هێرشدەکاتە سەر شاسوار عەبدولواحید.

لە پۆستێکدا دوای کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت" ئەم شڵەژان و جنێو و تۆمەت بەخشینە باشترین بەڵگەبوو لەسەری.. زۆر شتی تر ماوە".

لە درێژەی پۆستەکەیدا پێ ناوهێنانی شاسوار عەبدولواحید، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت" نابێ سیاسیەکی ساختەچی قۆڵبڕ.. بەناوی دەنگی ناڕازی خەڵک چەواشە بکات".

چەند رۆژێکە لەسەر دۆسیەی نەخۆشی و پارەی پەرلەمانتاری د. کازم، ناکۆکیەکی قوڵی میدیای کەوتۆتە نێو جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن و هەریەکەیان دەیەوێت بیسەلمێنێت کە ئەو راستگۆیە و زانیاریەکانی راستە، بەرامبەرەکەی هەڵەیە، لە کاتێکدا د. کازم فاروق خۆی تا ئێستا هیچی نەوتووە.  



PM:08:22:29/10/2022