ئەمشەو فەرماندەکەی کۆماندۆ دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک هانۆڤەر لە ئەڵمانیا

بڕیارە پاش کەمێکی تر فەرماندەی کۆماندۆ ئاکام عومەر بە فڕۆکەیەکی تایبەتی سەربازی بگوازنەوە بۆ شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە ئەڵمانییەکان و ئەمەریکییەکان هەر لە ساتەکانی سەرەتای برینداربوونی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتییەوە لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ناوبراو چەند پێشنیارێکیان بۆ گواستنەوەی کردووە کە دوا بڕیار گواستنەوەیەتی بۆ ئەڵمانیا.

" سپی " زانیوویەتی پرۆفیسۆرێکی فارسی دانیشتووی ئەڵمانیا چارەسەری ئاکام عومەر دەکات و زەمانی چاکبوونەوەی بەڕێژەیەکی زۆر  داوە. 

تا ئێستا پزیشکەکان ئاکام عومەریان بەبێ هۆشی هێشتۆتەوەو هەر بەو شێوەیەش دەگوازرێتەوە بۆ ولآتی ئەڵمانیا.

بەرپرسانێکی زۆری یەکێتی و حکومی لە ئێستادا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە چاوەڕوانی گەیشتینی فڕۆکە تایبەتە سەربازییەکەی ئەڵمانیادان تا ئاکام عومەر بە راستەوخۆ بگوازێتەوە بۆ ئەو ولآتە. هاوکاتی هێزێکی زۆری کۆماندۆش بەدرێژایی رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانی  بڵاوەیان پێکراوە.

ئاکام عومەر کە ١٩ ی تشرینی یەکەم  سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنێكی لە سنووری ( تاوێر ) لەناوچەی پەڵكانە و زینانە لە گەرمیان کردووەو، چەند بۆمبێكی چێنراو بە ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاكام عومەر فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە سەختی برینداربووە و ملازم زوھێر محەمەد شەھید دەبێت و ٧ پێشمەرگەی تری ھێزی كۆماندۆی كوردستان بریندار دەبن زۆربەیان برینەکەیان سووک بووە، جگە لە ئاکام، ئەفسەرێکی تر بەسەختی برینداربووەو چاوێکی کوێر بووەو دەموچاوی سووتاوە، سەرەتا  بڕیاربوو ئەم ئەفسەرە بگوازرێتەوە بۆ ئوردون، بەلآم هەفتەی رابردوو گواسترایەوە بۆ ئێران بۆ چآرەسەکردن. 







PM:10:43:29/10/2022