پەرلەمانتارێك سكاڵای دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەكات


سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق رەخنەی توند لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگرێت و رایدەگەیەنێت "لەسەر ئەوەی پێی وتووە سیخوڕ، سكاڵا لە دژی تۆمار دەكات".

سۆران عومەر، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە و ڕایگەیاند "ئەو وەك چۆن شێروان شێروانی تۆمەتبار كرد بە سیخوڕ، بەڵام ئێستا شێروان شێروانی بە ناحەق لە زیندانە، هاتووە تۆمەتی سیخوڕیش دەداتە پاڵ من، بەڵام من سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەم و دەبێت بیسەلمێنێت كە من سیخوڕم."   

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەكرد "بەپێی ئەم بەڵگەنامەیە لە 6-10-2011 سەرمایەی كۆمپانیاكەی یەك ملیۆن دینار بووە، بەڵام لە یەك ڕۆژدا سەرمایەكەی كردووە بە 105 ملیار دینار، ئەوەش بە نایاسایی و بەبێ ئەوەی پارەی كاشی هەبووبێت، هەروەها 22 ملیار دیناری لە خەڵك وەرگرتووە بۆ پشكەكانی چاڤیلاند."   

  



PM:04:28:30/10/2022