پۆلیسی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" له بنه‌سڵاوه دوو كه‌س بووه‌ته شه‌ڕیان و له ئه‌نجامیشدا یه‌كێكیان به چه‌قۆ برینداربووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" شه‌وی رابردوو هێزەکانمان ئاگاداركرانه‌وه به بونی ڕووداوێكی شه‌ڕكردن له بنه‌سڵاوه، ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداو و ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك به ناوی (ع. ع. م.)، ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د زیاد ئه‌حمه‌د ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان و شه‌ڕ له‌م نێوه‌نده‌دا دروستده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه" تۆمه‌تبار (ع) به چه‌قۆ له سنگی ئه‌حمه‌د زیاد ئه‌حمه‌د ده‌دات، له ئه‌نجامیشدا بریندار ده‌بێت له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستدا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بکوژەکە خۆی ڕاده‌ستی ئاسایشی ده‌شتی هه‌ولێر كرد و دواتر ئاسایشی ده‌شتی هه‌ولێر ڕاده‌ستی به‌شی پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێری كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.