کەشناسی: ئەم دوو رۆژە تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات کە ئەم دوو رۆژە تاوە باران لە چەندان شوێن ببارێت بە هەورە بروسکەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمرۆ دوو شەممە:

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەل دابارینی تاوە بارانی کەمی پچرپچر لەناوچە جیاجیا کانی هەرێم کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەل دەبێ , لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت.وە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە 
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت ١٠-٢٠ ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم بوونەوەیەکی کەم بە (١-٢) پلە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ .
مەودای بینین ٩-٧ کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی سێ شەممە 

کەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێ ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە شاخاوویەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لەکاتەکانی بە یانی دا . 
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لەگەل تۆمارەکانی ئەمرۆ .
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (١٠-٢٠) کم/ک لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری هەرێم خێرایی با ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ ماوەیەکی کەم لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا .
ئاراستەی با/ باکوور ی خۆرئاوا .
مەودای بینین / لەنێوان (٨– ٩ ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٢٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٢٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٥ پلەی سیلیزی
سۆران:٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٨ پلەی سیلیزی



AM:10:06:31/10/2022