بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق لەرۆژی 13ی تشرینی یەكەمەوە خانەنشین كراوە.
رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی دەقی مەرسومێكی كۆماریی لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراقی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاندووە، لە 13ی تشرینی یەكەمی 2022 بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشوو خانەنشین كراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە "ئەو مەرسومە لە رۆژی دەرچوونی و بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی جێبەجێ دەكرێت؛ مەرسومەكە 18ی تشرینی یەكەمی 2022 دەركراوە و لە 31ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە".
ئەو مەرسومە كۆمارییە پشتبەستووە بە هەردوو ماددەكانی 73 و 76ی دەستووری عێراق كە تایبەتە بە وادەی كاركردنی سەرۆك كۆمار، كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی و دەركردنی مەرسومی كۆماری.