ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی دایه‌وه و ڕایگەیاند" شاسوار عه‌بدولواحید، هاوبه‌شی ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتییه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح لە کۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەوامیدا ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی خسته‌ڕوو و تێیدا ئاشكرای كرد" شاسوار عه‌بدولواحید هاوبه‌شی ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتییه - كۆمپانیای نۆكانە و ٢٠%ی شوقه‌كانی پڕۆژه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی هی یه‌كێتییه".
وتیشی" به‌رپرسی موڵكایه‌تی كۆمپانیای نۆكان له نووسراوێكدا رایگه‌یاندووه، رازی نین به فرۆشتنی پشكه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید له گوندی ئه‌ڵمانی".
عەلی حەمە ساڵح لە لێدوانەکەیدا ڕاشیگەیاند" ١٤ سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیای نالیا تۆمار كراون، به‌ڵام داخراون و ده‌ستوه‌ردانی سیاسی بۆ كراوه".
ئاشکراشیکرد" شاسوار عه‌بدولواحید ٨٢ ملیار و ٩٢٤ ملیۆن دینار قه‌رزاره، واته ١٠ هه‌زار و ٥٠٠ هێنده‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم قه‌رزاره".