فراكسیۆنی یەكگرتوو دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد. 

ئه‌مڕۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو، وەک یەکەم فراکسیۆن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان كرد و كشانه‌وه‌.

په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان ژماره‌یان پێنج په‌رله‌مانتاره‌ و هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان دەگەڕێتەوە، كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ نایاساییه‌.

ئەمەی خوارەوە دەقی دەست لەكاركێشانەوەكەیانە: 


AM:10:56:01/11/2022